پیاوە خێرایەكەی ئەسیوپیا مێدالیای زێری ئۆڵمپیكی بردەوە

تامیرات تۆلا راکەری ئەسیوپی لە راکردنی ئۆڵمپیکی پاریس، توانی مێدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت
تامیرات تۆلا راکەری ئەسیوپی لە راکردنی ئۆڵمپیکی پاریس، توانی مێدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت

تامیرات تۆلا راکەری ئەسیوپی لە راکردنی ئۆڵمپیکی پاریس، توانی مێدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت، هاوكات ئەو وەرزشوانە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێشی تۆمار کرد.
تامیرات تۆلا لە ماوەی دوو کاتژمێر و شەش خولەک و شەش لە سەدا چرکە، پێش رکابەرەکانی گەیشتە هێڵی کۆتایی و مێدالیای زێڕی بەدەستهێنا، ئەو وەرزشوانە شەش چرکە کەمتر لە ژمارەی پێوانەیی پێشتر تۆماری کرد.
تامیرات تۆلا سەرەتا لەلایەن فێدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتەکەی، بانگهێشتی ئۆڵمپیکی پاریس نەکرا، بەڵام پاش ئەوەی هاونیشتیمانیەکەی تووشی پێکان بوو، بانگهێشتکرا و دواجار توانی مێدالیای زێڕ بۆ وڵاتەکەی بباتەوە.

.

 

 

Fly Erbil Advertisment