ڤاڵڤێردی لە یاریی سوپەری ئەوروپا ئانچێلۆتی شۆککردووە
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دوای گۆڵەکەی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی لە یاریی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر ئاتاڵانتا شۆکبووە.
لە لێدوانێکیدا دوای یارییەکەی ریاڵ مەدرید و ئاتاڵانتا راهێنەرە ئیتاڵییەکە گوتی: ژمارەیەکی زۆر گۆڵکار و هێرشبەر لە یارییەکەدا بوون، بەڵام کاتێك ڤاڵڤێردی گۆڵی کرد شۆکبووم، چونکە چاوەڕێ نەبووم ئەو گۆڵ بکات.
لەو یارییە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، کیلیان ئێمباپێ، جوود بێلینگهام و رۆدریگۆ بە سەرەکی یارییان دەکرد بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی گۆڵی یەکەم ڤاڵڤێردی تۆماریکرد.
یاریی جامی سوپەری ئەوروپا لە نێوان ریاڵ مەدرید و ئاتاڵانتا بە سەرکەوتنی یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر کۆتاییهات و بووە پاڵەوانی جامەکە.
لەو یارییە کیلیان ئێمباپێ بۆیەکەمجار لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەشداریی کرد و توانی گۆڵی دووەم تۆماربکات و نازناوەکە لەگەڵ یاریزانانی هاوتیمی بەرزبکاتەوە.
جوود بێلینگهامی ئینگلیزیش هەرچەندە ماوەیەکی زۆرە بە پێکانەوە یاریی دەکات بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە پیاوی یاریی جامی سوپەری ئەوروپا دیاریکرا.
ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەی لە ئاتاڵانتای ئیتاڵی بوو بە یەکەم یانە لە مێژوودا بتوانێت 6 جار جامی سوپەری ئەوروپا بباتەوە.