بڕیاردەری ئەنجوومەنی فەتوا: بڕیارەکانی ئەنجوومەنی فەتوا بۆ ڕێکخستنی شەرعیی مامەڵەی کۆمپانیا و بریکارەکانە

دکتۆر حەسەن پشدەری، ىڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان
دکتۆر حەسەن پشدەری، ىڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان

بڕیاردەری ئەنجوومەنی فەتوا دەڵێت: ئەو بڕیارانەی  ئەنجوومەنی فەتوا بۆ ڕێکخستنی شەرعیی کاری کۆمپانیا و بریکارەکان دەری کرد، بۆ ئەوەیە دووچاریی کێشە و گرفت نەبنەوە و هاووڵاتییان فێڵییان لێ نەکرێت.

شەممە 17ـی ئابی 2024، دکتۆر حەسەن پشدەری، ىڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو فەتوایە دوای ئەوە هات کە خاوەنکاران و کۆمپانیاکان گرفتێکی زۆریان بۆ دروست بوو لە ئەنجامی پابەند نەبوون بە شەرع و یاساوە. کە کێشەکانی هاووڵاتییان  هاتنە لێژنەکان و لقەکانی فەتوا، ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بەپێویستی زانی هەندێک داڕشتە و یاسای شەرعی  ڕوون بکاتەوە بۆ کۆمپانیاکان و هاووڵاتییان.

دەشڵێت: ئەنجامدانی کاری بریکاریی گشتی، کارێکی نا پەسەندە و  پێچەوانەی شەرعە، چونکە هەندێک بریکار چوون کاریان لەسەر موڵکی دیکەی هاووڵاتییان کرد، خەڵکیان خەڵەتاند و هەندێکیان فێڵیان لە خەڵک کرد.

دکتۆر حەسەن پشدەری گوتی: ئەو کۆمپانیایانەی کە مەرجی پێشوەختە دادەنێن لەنێوان کڕیار و فرۆشیار، بەدانانی بڕە پارەیەک لەکاتی پەشیمان بوونەوە، پێچەوانەی شەرعە. دەشڵێت: پێویستە کۆمپانیاکانی خانووبەرە و بیشتەجێبوون چاودێریی لقەکانی کۆمپانیاکانی خۆیان بکەن بەتایبەت لە کڕین و فرۆشتنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ ئەوەی چەند جارێک یەکەیەکی نیشتەجێبوون نەفرۆشرێت و فێڵ لە هاووڵاتییان بکرێت.

ىڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا گوتی: بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی فەتوا، وەرگرتنی شیرینی بەناوی چایچی لە کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیل، کە جارێ وا هەیە کڕیار، چاش ناخواتەوە، خواردنی ماڵی موسڵمانانە و پێچەوانەی شەرعە. وەکوو ئەوە وایە بەزۆر پارەکەی لێ وەردەگیرێت، ئەو پارەیە حەرامە ئەگەر بە تەواوی دڵی خۆی نەیبەخشێت.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە "لە ماوەی داواییدا چەندین کێشە و گرفت دروست بوونە، بەو هۆیەوە ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە دانیشتنی ژمارە 6، چەند ڕێنماییەکی شەرعی پێویستی ڕاگەیاندووە سەبارەت بە کاروباری کۆمپانیاکان، بۆ ئەوەی چی دیکە کێشە و گرفت لە مامەڵەکردن لەچوارچێوەی شەرعییەوە دروست نەبن".

  

Fly Erbil Advertisment