گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە: 3500 کۆستەرمان بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران تەرخان کردووە

دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن
دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، 3500 کۆستەریان بۆ گواستنەوەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسەین ئامادە کردووە کە لە ئێران و ئازەربێجانەوە لە دەروازەی سنووریی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە دێنە نێو هەرێمی کوردستان.

شەممە، 17ـی ئابی 2024، دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بە سەرپەرشتی لیژنەیەكی باڵا بۆ ڕێكخستن و گواستنەوەی زیارەتكاران، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییەكان لەسنوری هەولێر و سۆران، هەموو هۆكارێکی گواستنەوەی زیارەتکارانی ئێرانی و ئازەربێجانیان بۆ چلەی ئیمام حوسەین لە ئەستۆ گرتووە.

‎گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە دەڵێت: ئەوە ساڵی سێیەمە، پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتكارانی ئێرانی و ئازربایجان  بۆ چلەی

‎ ئیمام حسین لە سنوورەوە بە پاس دەگوازینەوە، دەشڵێت: هەفتەیەكە گواستنەوەی زیارەتکاران دەستی پێ کردووە و بە دوو کەڕەت دەگەنە شوێنی مەبەست، بەشێوەیەک بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی سۆران لە مەرزی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بۆ هەولێر دەیانگوازێتەوە، پاشان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر پشوو دەدەن و لەوێشەوە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی پارێزگای هەولێر دەیانگوازینەوە بۆ كەربەلا و نەجەف و كازمیەی بەغدا.

‎دەشڵێت: 3500 کۆستەر بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران ئامادە کراوە تا تەواو بوونی مەراسیمەکە لە 22ـی ئاب کە دەگەڕێنەوە سۆران و مەرزی سنووری حاجی ئۆمەران.