ریاڵ مەدرید بازاڕی گواستنەوەکان دادەخات
ریاڵ مەدرید پێشوەختە ماڵئاوایی لە بازاڕی گواستنەوەکان دەکات و کارگێڕی یانەکە هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی بەرگریکارێکی نوێ بگوازێتەوە ریزەکانی.
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یانەکەی بەر لە یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا ئاشکرای کرد، بەمنزیکانە داڤید ئالابا دەگەڕێتەوە و پێویستیان بە هیچ یاریزانێکی دیکەی دڵی بەرگری نییە.
لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە هەبوو ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئێمێریک لاپۆرت بگەڕێنێتەوە ئەوروپا و گرێبەستی لەگەڵ بکات، بەڵام رۆژنامەی بێرنابیۆ دیجیتاڵ و ئاسی ئیسپانی ئاشکرایان کرد ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە چونکە سعوودیە پارێزگاری لێدەکات و بەهیچ شێوەیەک رێگە نادات ئەم یاریزانە لە خولی سعوودیە بڕوات.
ئێمێریک لاپۆرت تاکە ئامانجی ریاڵ مەدرید بوو، گەرچی ئەم یاریزانەش ئارەزوو دەکات بچێتە یانە ئیسپانییەکە بەڵام بەشێوەیەکی سرووشتی دەستی بە وەرزی نوێ کردوەتەوە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن رۆیشتنی لە خولی سعوودیە ئاسان نییە و بەمەش ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی لەبیر دەکات.