ڕێگەی گوندی لێڕەمیر قیرتاو دەکرێت
بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی دانیشتووان و هاوکاریی جووتیاران و گەیاندنی بەرووبوومەکانیان بۆ نێو شار و قەزا و ناحییەکان، دروستکردنی ڕێگەی نوێ و قیرتاوکردنی ڕێگە قیرتاو نەکراوەکان ستراتیجییەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بووژانەوەی ژێرخانی ئابووری و کشتوکاڵی کوردستان.
شەممە 17ـی ئابی 2024، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی کردەوە، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامن، هەر لەو چوارچێوەیەشدا دەست بە قیرتاوکردنی بەشێکی ڕێگەی گوندی لێڕەمیری سەر بە ناحیەی سرێشمە لە سنووری قەزای خەلیفان کراوە.
دەشڵێت: پڕۆژەکە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە (110,000,000 )سەد و دە ملیۆن دینار لە لایەن کۆمپانیای ژاژوک جێبەجێ دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە: قیرتاوکردنی ئەم ڕێگەیە دوای سەردانێکی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گوندی لێڕەمیر دێت کە بەشێکی ڕێگەی ئەم گوندە پێویستی بە چاککردن هەبوو.