به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" دۆخی شنگال دوای ده ساڵ له داگیركردنی تاوتوێ ده‌كات

ده ساڵ به‌سه‌ر هێرشی داعش بۆ سه‌ر شنگال و كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌و كات سه‌رۆك بارزانی به بابه‌شێخی میری ئێزدییانی گوت "تاكوو شنگال ئازاد نه‌كه‌ین، به جێیتان ناهێڵین." له به‌رانبه‌ردا بابه‌شێخ گوتی "له ئاسمان خوا و له زه‌وی سه‌رۆك بارزانیمان هه‌یه." به‌رنامه‌ی بۆ هه‌مووان كه له لایه‌ن سه‌هێن موفتی له كوردستان24 پێشكه‌ش ده‌كرێت، ئه‌م ئه‌لقه‌یه‌ی تایبه‌ت كردووه به‌و كاره‌ساته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش میوانداری هه‌ر یه‌ك له هه‌رمان میرزا، بریكاری میری ئێزدییان و ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییان و سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه.
له سه‌ره‌تادا هه‌رمان میرزا، بریكاری میری ئێزدییان و ڕاوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئێزدییان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاوه‌داننه‌كردنه‌وه‌ی شنگال، جۆرێك له مانای لاوازی و بێده‌سه‌ڵاتی ئێزدییه‌كان نیشان ده‌دات، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌س بیه‌وێت به ئامانجیان ده‌گرێت و خۆی به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێنێت.
هه‌رمان میرزا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خه‌ڵكی شنگال گرێدراوی زێدی خۆیانن، به‌ڵام ئه‌و هێزه ده‌ره‌كی و بێگانانه‌ی له‌وێ خۆیان سه‌پاندووه، ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنی ڕه‌سه‌نی خۆیان. گوتیشی، نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال باری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی گران كردووه، به‌ڵام حكوومه‌ت به تایبه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له خه‌ڵكی شنگال ده‌كات.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی عێراق نه‌ك هه‌ر هاوكاری شنگالییه‌كان ناكات، به‌ڵكوو ماوه‌یه‌ك 30 ملیۆن دیناری بۆ هه‌ر خێزانێكی داعش ته‌رخان كردبوو، كه‌چی ته‌نیا چوار ملیۆنی دیناری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال ته‌رخان كردووه.
له لای خۆیه‌وه سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی بنكه‌ی لالشی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی هێمای بۆ ئه‌وه‌ی كرد، سه‌رۆك بارزانی له سه‌ره‌تای داگیركردنی شنگال، پشتیوانی له خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد و ده‌رگه‌ی هه‌موو كوردستان بۆ واڵا كردن و سه‌رباری ئابلۆقه ئابوورییه‌كه‌ی به‌غدا بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام شنگالییه‌كان له خۆ گرت و ئه‌وه‌ی له توانادا بوو، پێشكه‌شی كردن.
سه‌عید جردۆ ڕوونیشی كرده‌وه، سه‌رۆك بارزانی خۆی چووه به‌ره‌كانی شه‌ڕ بۆ به‌رگریكردن له مافی ئێزدییه‌كان و وه‌ك سیمبۆڵێكی قاره‌مان له مه‌یدانه‌كان بوو و به سه‌ركردایه‌تی ئه‌و توانرا ئه‌فسانه‌ی داعش تێك بشكێندرێت.
ڕێككهوتی 3ـی ئابی 2014، چه‌كدارانی داعش دوای كۆنترۆڵكردنی مووسڵ و هه‌ڵاتنی سه‌ربازانی سوپای عێراق. هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و كۆمه‌ڵكوژییان دژ به ئێزدییه‌كان كرد.
رۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2020، بەچاودێری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێککەوتننامەی شنگال لە بەغدا واژووکرا، کە لە چەند خاڵێکی تایبەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئیداری، ئەمنی و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە پێکهاتووە.
رێککەوتنەکە دوای پێنج ساڵ لە ئازادکردنی شنگال هات، دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی لە رۆژی 13ـی تشرینی دووەمی 2015، شارەکەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ئازادکرد.
وەکو ئەوەی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان باسی دەکات، دوای سێ ساڵ لە واژووکردنی رێککەوتنی شنگال، "بەداخەوە هیچ هەنگاوێک نەچووینەتە پێش؛ ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی وایکردووە ئاوارە و خوشک و برایانی ئێزدی نەتوانن بگەڕێنەوە شنگال، لەبەر ئەوەی وەکو پێویست خزمەتگوزاری، ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەیان نییە".
رێککەوتننامەی شنگال کە ئامانج لێی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ناوچەکە، گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیرییە و قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکانە؛ بەسەر چوار تەوەردا دابەشکراوە، کە بریتین لە کارگێری، ئەمنی، ئاوەدانکردنەوە و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە.
رێبەر ئەحمەد گوتی، "هەمیشە داوامانکردووە رێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت. سەرۆکوەزیرانی عێراق هاوکاربووە لە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە، بەڵام بەداخەوە لە دەرەوەی ئیرادەی حکومەتی عێراقیش خەڵکانێک هەنە، رێگرن لەوەی رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت".