ئەندازەی هاتوچۆ بۆ شوفێران: پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ سەلامەتیی خۆتان

ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر پاش چاککردنەوەی گاردرێلە شکاوەکانی شەقامە خێراکانی هەولێر، داوا لە شوفێران دەکات، بۆ سەلامەتیی خۆیان پابەندیی خێرایی دیاریکراو و یاساکانی هاتووچۆ بن.
ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، لە بەردەوامی کارەکانی ڕێکخستنەوەی شەقامەکان بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی شۆفێران و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ، بەشێک لە گاردرێلە تێکشکاوەکانی شەقامی 120مەتریی چاک کرانەوە.
ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دەڵێت: پێویستە شۆفێران پابەندیی یاسا و خێرایی دیاریکراو بن بۆ ئەوەی سەلامەت بن و دووربن لە ڕووداوی هاتوچۆ.