ئالان دیلۆن لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

بەپێی قسەی سێ لە کوڕەکانی، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەستێرەی سینەمای فەرەنسی، ئالان دیلۆن لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
یەکشەممە 18ـی ئابی 2024، سێ کوڕەکەی ڕایانگەیاند: باوکیان( ئالان دیلۆن) ئەستێرەی سینەمای فەرەنسی و جیهان، لە ماڵەکەی خۆی لە دوشی، لەنێو منداڵەکانیدا کۆچی دوایی کرد، ڕاشیانگەیاند: پێویستە ڕێوڕەسمێکی شایستە بۆ بەخاکسپاردنی ڕێک بخرێت بەهۆی تایبەتمەندییەکەی.
دیلۆن لە هاوینی 2023 بووە سەردێری هەواڵەکان کاتێک سێ کوڕەکەی سکاڵایان لەسەر خزمەتکاری ماڵەکەی هیرۆمی ڕۆلاند، تۆمار کرد، چونکە بانگەشەی پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ باوکیان کردووە تومەتبارین کرد بە "قۆستنەوەی لاوازی باوکیان".
دواتر ناکۆکییەکان خێزانی و کوڕەکانی دیلۆن گەیشتە دادگاکان و مێدیاکانیش ڕووماڵیان کرد کە ئەو ئەستێرەیە دووچاری شێرپەنجەی لووی لیمفاوی بووە سەرباری ئەوەی ساڵی 2019 تووشی جەڵتەی مێشک بوو.