کوێستان محەممەد: لە ڕێگەی خول و پرۆژەوە پشتیوانی گەنجان دەكەین
K24 – هەولێر:
وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پابەندن بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و خزمەتکردنی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: سێکتەری گەنجان یەکێکە لەو سێکتەرە گرنگانەی بە جددی کاریان بۆ کردووە تا خزمەت بکرێن، ئەوەش لە ڕێگەی کردنەوەی خول و پشتیوانی پرۆژە جۆراوجۆرەکانیان.
هاوکات گوتیشی: پابەندین بە دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران و خزمەتکردنی زیاتری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.
لەبارەی ڕەخساندنی هەلی کار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی کارەوە، کوێستان محەممەد گوتی: لە بەڕێوەبەرایەتیی کار، لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێنین.