"کریستیانۆ هەرچییەکی بوێت دەیکات و لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت"

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

محەمەد ئەلدەعیع ئەفسانەی سعوودیە، گۆڵپارێز و کاپتنی پێشوی هەڵبژاردەکە هەڵسوکەوتی کریستیانۆ لە یاریی کۆتایی سوپەری سعوودیە بە وەرنەگرتنی مێدالیای پلەی دووەم بە بێڕێزی هەژمار دەکات.

ئەلدەعیع لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی دەڵێت: "رۆناڵدۆ کاپتنی تیپەکەیە و پێویستە سەرکردە بێت لەکاتی بردنەوە و دۆڕان، بەڵام ئەو تەنیا لەکاتی سەرکەوتن دەردەکەوێت و لەکاتی دۆڕان بوونی نییە!"

 

دەشپرسێت: "کوا کەسایەتی راهێنەر؟ بۆچی داوای لێنەکرد مێدالیا وەربگرێت؟ هیچ کەسێک توانای بەرەنگاربوونەوەی کریستیانۆی نییە و هەرچییەکی بوێت دەیکات و هیچ کەسێکیش لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکات".

ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا دەڵێت: "هەڵسوکەوتی کارگێڕی نەسڕ زۆر نامۆیە، چونکە یانەکە زۆر گەورەترە لەهەر یاریزانێك، تەنانەت ئەگەر کریستیانۆش بێت کە خاوەنی پێنج باڵۆن دۆرە و چەندان نازناوی بەدەستهێناوە".

 

 

Fly Erbil Advertisment