هەریر.. پرۆژەیەک جێبەجێ دەکرێت و 250 ماڵ لێی سوودمەند دەبن

جێبەجێکردنی پرۆژەکە
جێبەجێکردنی پرۆژەکە

لە هەریر، بە گوژمەی 800 ملیۆن دینار، لە سەر بودجەى پارێزگا، دەست بە قیرتاوکردن و دانانی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاوى گەڕەکی "فەڕەنسۆ هەریرى" کرا.

لە چوارچێوەی گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و دەستى ئاوەدانى بە شێوەیەکى یەکسان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەی 800 ملیۆن دینار، لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەکی "شەهید فەڕەنسۆ هەریرى"ى لە ناوەندى قەزایی هەریر، دەست جێبەجێکردنى پرۆژەى قیرتاوکردنی ڕێگەی سەرەکی و کۆنکریتکردنی کۆڵانەکان و دروستکردنى تۆڕی ئاوى پاک و ئاوەڕۆى گەڕەکە کرا، کە زیاتر لە 250 ماڵ لێی سوودمەند دەبن.

پڕۆژەكە، بریتییە لە:

1. قیرتاوكردنی شەقامێكی سەرەكی.

2. كۆنكرێتكردنی 8 كۆڵان.

3. دروستکردنى تۆڕی ئاوى پاک و ئاوەڕۆى گەڕەکە.

4. دانانی قاڵبی كربستۆن.

Fly Erbil Advertisment