زانکۆکانی سەڵاحەددین و پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵنامەی خوێندن بڵاو دەکەنەوە
کوردستان
زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
زانکۆی سەڵاحەددین
ساڵنامەی خوێندن
هەرێمی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
K24 – هەولێر:
زانکۆکانی سەڵاحەددین و پۆلیتەکنیکی هەولێر ساڵنامەی خوێندن و خشتەی دەوامی قوتابییان بڵاو دەکەنەوە.
زانکۆکەکانی سەڵاحەددین و پۆلیتەکنیکی هەولێر بەردەوامن لە ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو زانکۆ ساڵنامەی خوێندن و خشتەی دەوامی قوتابییان بڵاو دەکەنەوە.
هاوکات هەردوو زانکۆ، وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، داوا لە مامۆستایان و قوتابییان دەکات ئامادەکاری بکەن و پابەندی بن بە دەوامی فەرمی لە ڕۆژ و کاتی دیاریکراودا.