كۆچبەرانی سوریا سه‌ری مێركل ده‌خۆن
ئه‌وه سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی مێركله
K24 – هه‌ولێر
به‌هۆی پشتگیری له كۆچبه‌رانی سوریا و كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا و وێنه‌گرتنی سێلفی و باوه‌ش پێكردنیان له لایه‌ن ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌لمانیا، بۆ یه‌كه‌مجار پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانی راستگرایان توندره‌و له ئه‌ڵمانیا سه‌رده‌كه‌ون.
ساڵێك پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا سنووره‌كانی به‌سه‌ر كۆچبه‌رانی سوریا كرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌لته‌رناتیڤ له پێناو ئه‌ڵمانیا" پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی له به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران به‌رز كرده‌وه و له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی مێكلێنبورگ-ڤۆرپۆمێرن سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركل به‌ده‌ستهێنا، كه ته‌نیا ساڵێك بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ماوه.
پارتی راستگرای ئه‌ڵمانیا پاش پارتی سوسیال دیموكرات، دووه‌م ده‌نگی هێناوه و پێش حزبه‌كه‌ی مێركل كه‌وتووه.
به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه رایگه‌یاند سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر حزبه‌ی مێركل له‌وانه‌یه سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی مێركل بێت.
پاراتی راستگرای ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی مێكلێنبورگ-ڤۆرپۆمێرن سه‌رنج و گرنگی خستبووه سه‌ر ئه‌و پشێوییه‌ی كه به‌هۆی كردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن مێركڵ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران دروست بووه، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان سورین.