زیاتر لە135 هەزار پەنجەماسی خرانە نێو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پریس

زیاتر لە135 هەزار پەنجەماسی خرایە نێو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پریس
زیاتر لە135 هەزار پەنجەماسی خرایە نێو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پریس

بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ماسی و برەودانی زیاتر بە پرۆژەکانی ماسی، زیاتر لە135 هەزار پەنجەماسی خرانە نێو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پریس.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڵاوی کردەوە "شەممە، 24ـی ئابی 2024، بەمەبەستی برەودانی زیاتر بە سامانی ماسی کە ئێستە بووەتە خۆراکی سەرەکیی زۆرێک لە هاووڵاتیان، لە هەمانکاتدا سەرچاوەی بژێوییە بۆ چەندین خێزان، زیاتر لە135 هەزار پەنجەماسی خرانە نێو دەریاچەی دەربەندیخان و پۆندی پریس لە شاری هەڵەبجە.

21ـی تەمموزی 2024، کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنان لە وەزارەت، ئەمساڵ 500 هەزار پەنجە ماسی بەرهەم هێناوە".

گوتیشی: ئێمە ئەمڕۆ سەردانی بەنداوی دوکانمان کرد و 200 هەزار پەنجە ماسیمان خستە ناو بەنداوەکە بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمی ماسی، چونکە ئەمڕۆ خەڵک تەنیا گۆشتی سوور ناخوات، بەڵکو گۆشتی سپیش دەخۆن.

Fly Erbil Advertisment