وەزیری کشتوکاڵی ئوردن گەیشتە هەولێر

هەردوو وەزیری کشتوکاڵی هەولێر و ئوردن
هەردوو وەزیری کشتوکاڵی هەولێر و ئوردن

K24 – هەولێر:

وەزیری کشتوکاڵی ئوردن لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێ کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24ـی ئابی 2024 خالید موسا، وەزیری کشتوکاڵی ئوردن بە سەردانێکی فەرمی لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێکرا.

ئامانجی سەردانەکەی وەزیری کشتوکاڵی ئوردن بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگییەکانی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئوردنە.

پێشتر فوئاد مه‌جالی، كونسوڵی گشتيی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، لەمیانەی بەشداریی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـدا، ڕایگەیاندبوو، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئوردن هەیە، هەروەها پەیوەندی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی برایانە و مێژووییە.

كونسوڵی گشتيی ئوردن له‌ هه‌رێمی كوردستان، گوتبووشی: هەرێمی کوردستان یەکێکە لە ناوچە ئارامەکانی ناوچەکە، هەروەها یەکێکە لە ناوچە گەشەسەندووەکانیش.