ڤایادۆلید دەیەوێت بردنەوەی سەدەی بیست و یەکەم دووبارە بکاتەوە
ریاڵ مەدرید دوای یەکسانبونەکەی گەڕی یەکەمی لالیگا بەرامبەر ئۆساسۆنا، هەندێک نائومێدی بۆ هاندەرانی بە تایبەت دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ دروستکردووە، ئەو یانەیە لە گەڕی دووەمی خولەکە و لە یاریگای خۆی و لەبەردەم هاندەرانی، دەرفەتی ئەوەی لە پێشە نائومێدی هاندەرانی نەهێڵێت و ئەوە بسەلمێنێت کە لەگەڵ هاتنی یاریزانە فەڕەنسیەکە، دەتوانن باشتر بن.
یانە شاهانەکە لە گەڕی دووەمی لالیگا و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئەمجارەیان رووبەڕووی ریال ڤایادۆلید دەبێتەوە، بەڵام بۆ ئەم یارییە جود بێلینگهام ئەستێرەی ئینگلیزی یانەکە، بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، ناتوانێت بەشداری بکات.
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنهری یانهی ریال مهدرید پێش ئهوهی له گهڕی دووهمی لالیگا رووبهرووی ڤایادۆلید ببنهوه رایگهیاند، كاریان لهسهر ئاستخراپی یاریی یهكهم كردووه و لهم یارییهش خۆیان باشتر دهكهن، ههروهها گووتی ئێندرێك وهك ههر یاریزانێكی دیكه، دهبێت خۆی بسهلمێنێت بۆ ئهوهی خولهكی زیاتر یاریی بكات.
ریاڵ مەدرید لەوەتەی گەڕی 37 وەرزی رابردوو، نەیتوانیوە لە هیچ یارییەک بردنەوە بەدەست بهێنیت، لەو کاتەوە مێرنگی سێ یاریی کردووە و لە هەرسێ یاریی بەرامبەر بووە، یانە شاهانەکە دوایینجار لە ساڵی 2018، چوار یاریی لەسەر یەک بەرامبەربووە.
ریال ڤایادۆلید لەم سەدەیە واتە سەدەی بیست و یەکەم، تەنها یەک یاریی لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ براوە بووە، ئەویش ساڵی 2000 لە گەڕی کۆتایی خولی ئیسپانیا بوو، توانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە ریاڵ مەدرید ببەنەوە.