کریستیانۆ بە نهێنی واز لە هەڵبژاردەی پۆرتوگال دێنێت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پۆرتوگالی یانەی نەسڕی سعوودی دووپاتیدەکاتەوە دڵخۆشە لە یانەکەی و باس لە داهاتووشی لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکات.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ: "زۆر دڵخۆشم لە یانەی نەسڕ، لەم یانەیە هەست بە ئارامی دەکەم".
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هێما بۆ ئەوەش دەکات: "کەس نازانێت لە داهاتوودا چی روودەدات، زۆر ئەستەمە لەم کاتە ببمە راهێنەر، راهێنەرایەتی هیچ یانەیەک ناکەم'.
کریستیانۆ لەبارەی داهاتووی لەگەڵ پۆرتوگال ئاماژە بەوە دەکات: "من زۆر شانازی بە درێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگال دەکەم، ئەمە خەونە، لەبەر ئەم هۆیە کاتێک هەڵبژاردەکە جێدەهێڵم رێگە نادەم هیچ کەسێک پێشوەختە بەم شتە بزانێت، لەلای منەوە بڕیارێکی زۆر هێواش و ئارام دەبێت، بەڵام ئەم بڕیارە پێویستی بە بیرکردنەوەی زۆرە، ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەمەوە تەنیا هاوکاریکردنی هەڵبژاردەکەمە".