راهێنەرە سویدییە بەناووبانگەکە کۆچی دوایی کرد

سڤێن گۆران ئێریکسن راهێنەری سویدی ئەمڕۆ لەتەمەنی 76 ساڵیدا بە نە خۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
سڤێن ئێرکسن، راهێنەری سویدی لە لێدوانێکی پێشووی رایگەیاندبوو:"ئەوکاتەی راهێنەر بووم بەردەوام خەونم ئەوە بوو ببمە راهێنەری لیڤەرپوول، بەڵام ئەمە هەرگیز رووی نەدا"
بەڵام لیڤەرپوول لە مانگی مارسی رابردوو خەونی ئەم راهێنەرەی هێنایەدی و لە یاریی ئەفسانەکانی رێدز و ئەیاکس لە یاریگەی ئانفێڵد کردیە راهێنەری تیپەکەی.

دیارترین ئەو هەڵبژاردە و یانانەی سڤێن گۆران راهێنەرایەتی کردوون:
گۆتبورگی سویدی
بەنفیکای پۆرتوگالی
فیۆرێنتینای ئیتاڵی
رۆمای ئیتاڵی
لازیۆی ئیتاڵی
هەڵبژاردەی ئینگڵاند
مانچێستەر سیتی ئینگلیزی
سامپدۆریای ئیتاڵی
هەڵبژاردەی مەکسیک
سڤێن گۆران لە مێژووی راهێنەرایەتیدا لەگەڵ یانەکان و هەڵبژاردەکان 18 نازناوی بەدەستهێناوە.
