وادەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان ڕاگەیەندرا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌ی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌زگه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
دووشه‌ممه، 26ـی ئابی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە، "ئەمڕۆ فەرمان بدات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ته‌ممووزی دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی هەرێمی کوردستان".
شاخەوان عەبدوڵڵا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە "هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، لەبارەی ئەو گرفتانەی وەزارەتی دارایی عێراق دروستی کردووە بە بڕینی مووچەی چەند توێژێک لەبەر چەند هۆکارێک، پێشنیازیان كردووه، ئەوانەی دوو جار ناویان له لیستدا هاتووە، ئەوانەن کە فەرمانبەرن لە هەرێم و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان هەیە نووسراو ئاراستەی وەزارەتی کار و كاروباری فیدراڵی بکرێت بۆ ئەوەی مووچەكه‌یان ببرێت نەک ئه‌و مووچه‌یه‌یان كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، بە سوودانی گوتووه، ئەوانه‌ی بایۆمەترییان نەکردووە مانای ئەوە نییە بوونیان نییە و نابێت مووچەکانیان ببڕن، چونكه هاوشێوەی ئەوان لە حکوومەتی عێراقیش هەیە و بایۆمەتریان نەکردووە. له‌م باره‌یه‌وه‌یش پێشنیازیان كردووه، گشتاندنێک بکرێت بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی فیدراڵی و هەرێم کە دەبێت ئەو پرۆسە لە ماوەی چه‌ند مانگێكی دیاریكراودا تەواو بکرێت و بە پێچەوانەوە مووچەکانیان ببڕن و نه‌ك له ئێسته‌وه مووچه‌كانیان ببڕدریت.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م پرۆسه‌یه‌دا خێرایه و له سه‌ره‌تای ساڵی 2024ـوه له كۆی 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كه بایۆمه‌تریان نه‌كردبوو، ئێسته ته‌نیا 100 هه‌زاریان ماوه و پرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامه. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت، سوودانی هه‌ر دوو پێشنیازه‌كه‌ی له لا په‌سند بووه و پێی گوتووه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.