ئەمڕۆ زۆرترین چاوەكان لەسەر ئەم 3 یاریزانە بوو
لە ماوەی چەند كاتژمێری رابردوو چارەنووسی فیدریكۆ كێیزی ئیتاڵی و ڤیكتۆر ئۆسیمێنی نێجیری و گرێبەستەكەی كۆنسێساو بابەتی گەرمی میدیایەكانی ئەورووپا بوون.
فیدریكۆ كیێزا بۆ بارسێلۆنا؟
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا ئاشكرای كردووە یۆڤێنتۆس بۆ دەستبەرداربوون لە فیدریكۆ كێیزا چاوه‌ڕێی ئۆفه‌ری فه‌رمی بارسێلۆنایه به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا بارسا رازی بووه بە پازده ملیۆن یۆرۆ له‌پێناو كیێزا خه‌رج بكات.
لە لایەكی دیكەیشەوە، دوای رۆیشتنی كیێزا بۆ بارسێلۆنا راسته‌وخۆ یانه‌ی یۆڤێنتۆس په‌یوه‌ندی به مانچێسته‌ر یونایتده‌وه ده‌كات و جه‌یدن سانچۆ ده‌گوازێته‌وه ریزه‌كانی، مان یونایتدیش ئاماده‌یه گوێ له ئۆفه‌ره‌كان بگرێت و سانچۆ به‌یه‌كجاری له پلانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه دوورخراوه‌ته‌وه.
به‌پێی هەواڵی دی ماریزیۆ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئیتاڵی، یۆڤێنتۆس بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز به خواستن له‌گه‌ڵ مافی كڕینه‌وه‌ی یه‌كجار له كۆتایی وه‌رز به‌رامبه‌ر 40 ملیۆن پاوه‌ند پێشكه‌شی مان یونایتد ده‌كات و به ئه‌گه‌رێكی زۆر شه‌یتانه سوره‌كان ئه‌و ئۆفه‌ره قبووڵ ده‌كات.
گرێبەستەكەی ئۆسیمین شكستی هێنا
رۆیشتنی ڤیكتۆر ئۆسیمین بۆ ئه‌هلی سعوودی شكستی هێنا و به مه‌رجه تاكه‌كه‌سییه‌كان رازی نه‌بووه. دوای ئه‌وه‌ی ناپۆلی به‌رامبه‌ر 65 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئۆسیمین بوو به‌ڵام یاریزانه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی داوای مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی له گرێبه‌سته‌كه‌ی كردووه له نێوانیشیاندا بڕی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، به‌ڵام یانه‌ی ئه‌هلی ره‌تیكردووه‌ته‌وه و فابریزیۆ رۆمانۆش ئاشكرای كردووه ئه‌و گرێبه‌سته روونادات
كۆنسێستاو بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز بووه یاریزانی یۆڤێنتۆس
گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆنسێنساو یاریزانی پۆرتۆ لەگەڵ یوڤێنتۆس بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رزه ده‌بێت به‌بێ مه‌رجی كڕینه‌وه، بەمەش له كۆتایی وه‌رز یۆڤێنتۆس له‌پێناو ئه‌و یاریزانه بۆ یه‌ك وه‌رزه حه‌وت ملیۆن یۆرۆی خه‌رج كردووه، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ش بگاته چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو ئه‌وا ده‌بێت یۆڤێنتۆس سێ ملیۆن یۆرۆی دیكه بدات به پۆرتۆ.