دانا عه‌بدولكه‌ریم: له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی نێوان دووكان و چوارقوڕنه ده‌كرێته‌وه

وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی دووكان – چوارقوڕنه بكه‌نه‌وه؛ ده‌شڵێت، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ڕێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و وارماوه كه‌مته‌رخه‌مه و ڕێكاری به‌رانبه‌ر ده‌گرنه به‌ر.
دووشه‌ممه، 26ـی ئابی 2024، دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ڕێگه‌ی دووكان – چوارقوڕنه به‌هۆی گرفتی داراییه‌وه كاره‌كانی ڕاگیراون و ده‌خوازن له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به كاره‌كانیان بكه‌نه‌وه.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هه‌وڵ ده‌ده‌دن له نزیكترین ده‌رفه‌تدا پاره‌ی پێویست ته‌رخان بكه‌ن و ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ڕێگه‌ی دووكان – چوارقوڕنه بكه‌نه‌وه.
دانا عه‌بدولكه‌ریم باسی له‌وه‌ش كرد، كۆمپانیای جێبه‌جێكاری ڕێگه‌ی نێوان ده‌ربه‌ندیخان و وارماوه كه كۆمپانیایه‌كی ئێرانییه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2011ـوه ئه‌و كاره‌كه‌ی پێ دراوه، له ئه‌رك و كاره‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌مه و له ئاستی پێویستدا نییه و ڕێكاری كارگێڕییان به‌رانبه‌ر گرتووه‌ته به‌ر.
ناوبراو ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، سه‌رباری گرفتی ئه‌و كۆمپانیایه، هاوكات گرفتی دارایی‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه له ڕێگرییه‌كانی وه‌ستانی پرۆژه‌كه.