ئەمڕۆ لیڤەركووزن لەبەردەم یارییەكی مێژوویی دایە

چابی ئالۆنسۆ راهێنەری لیڤەركووزن لەگەڵ یاریزانی یانەكەی جۆناتان تا
چابی ئالۆنسۆ راهێنەری لیڤەركووزن لەگەڵ یاریزانی یانەكەی جۆناتان تا

بایر لیڤەرکوزن لە قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا، رووبەڕووی کار زایسی پلەپێنجی ئەڵمانیا دەبێتەوە، چابی ئالۆنسۆ راهێنەری یانەكە رایگەیاند ئەگەر یاریزانەكان واهەست بكەن رووبەڕووی تیپێكی ئاسان دەبنەوە هەڵەیەكی گەورە دەكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە یارییە دواخراوەکەی قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا، بایەر لیڤەرکۆزن پاڵەوانی وەرزی رابردوو، دوای ئەوەی بەهۆی یاریی سوپەر بەرامبەر شتوتگارت یارییەکەی دواخرا، ئەمڕۆ کاتژمێر 19:00 بە کاتی هەولێر، لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی کار زایسی پلە پێنج دەبێتەوە.
لیڤەرکۆزن وەرزی رابردوو، دوای نزیکەی 21 ساڵ، بۆ جاری دووەم لە مێژوو ناسناوی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا، هەروەها ئەو یانەیە وەرزی رابردوو، بۆ جاری یەکەم توانی ناسناوی بۆندزلیگا بباتەوە.
پێش یارییەكەی ئەمڕۆ چابی ئالۆنسۆ راهێنەری لیڤەركوزن رایگەیاند هەمیشە یاریی یەکەم لە جامی ئەڵمانیا تایبەتە، دەشڵێت: لە یەكەمین یاریی ئەم وەرزەمان ئەمڕۆ گەشتی یەنا دەکەین بۆ ئەنجامدانی یەکەم یاریی لە جامی ئەڵمانیا، ئەوان تیپێکی باش و ئامادەن، رکابەرەکەی ئەمجارەمان لە خولەکەیان پێنج بردنەوەی لەسەر یەکیان بەدەستهێناوە و پێشەنگایەتی خولەکەیان گرتووە، تیپێکی گەورەن لە یاریگایەکی نوێ و جوان یاریی دەکەن. بۆیە دەبێتە بە تەواوەتی ئامادەکاری بۆ ئەو یارییە گرنگە بکەین و بە هەموو توانایەک رووبەڕوویان ببینەوە.
ئالۆنسۆ گوتیشی: ئەگەر بێت و یاریزانەکانم وابیربکەنەوە رووبەڕووی تیپێکی ئاسان دەبنەوە، ئەوا تووشی گرفتی گەورە دەبنەوە. من لەو بڕوایەدام ئێمە تیپێکی تەواومان هەیە، یاریزانی باشمان بەردەستە بە کەمترین پێکان، تەنیا پالاسیۆس پێکانی هەیە، ئەمەش شتێکی باشە، ئەوەی بە دڵمان نیە ئەوەیە، سێ یاریزانمان بەهۆی سڕ کردن لەگەڵ نابێت، بەڵام من بڕوام بە یاریزانەکانی دیکە هەیە بتوانن شوێنیان بگرنەوە.