ناوى سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەمەبەستى دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتى دارایی کرا

وەزارەتی خوێندنی باڵا
وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاشکرای دەکات، ناوى سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی بەمەبەستی دامەزراندن ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کردووە.

پێنجشەممە 29ـی ئابی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاوی کردەوە، لە نوسراوێکى فەرمیدا بە ژمارە (15925) لە ڕێکەوتى (22ـی ئابی 2024) کە ئیمزاى ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابورى- بەڕێوەبەرایەتىی گشتىی بودجە - بەڕێوەبەرایەتىی میلاکات کراوە، تیایدا هاتوە:

سەبارەت بە دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش لە کۆلێژ و پەیمانگەکان بەمەبەستى دامەزراندنى هەمیشەییان بۆ سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ئەنجامدانى بایۆمەترى ناوى سەرجەم دەرچووانى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانتان بۆ دەنێرین، بەمەبەستى ناردنیان بۆ وەزارەتى دارایى حکوومەتى عێراقى فیدراڵ بۆ تەرخانکردنى شایستەى دارایی بۆیان.

Fly Erbil Advertisment