عێراق لە یەک مانگدا 108 ملیۆن بەرمیل نەوتی بەرهەم هێناوە

یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان - وێنە: ئەرشیف
یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان - وێنە: ئەرشیف

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، کۆی ئەو نەوتەی مانگی تەممووزی ڕابردوو بەرهەمی هێناوە، گەیشتووەتە 108 ملیۆن بەرمیل بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای سۆمۆ.

پێنجشەممە 29ـی ئابی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاوی کردەوە، نەوتی بەرهەمهاتوو لە کێڵگەکانی عێراق بۆ مانگی تەمووز گەیشتووەتە 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەرهەمی نەوتی خاو لە مانگی تەممووزدا لە کێلگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 106 ملیۆن و 125 هەزار و 200 بەرمیل بووە، لە کاتێکدا لە کێلگەی گەیارە دوو ملیۆن و 928 هەزار و 156 بەرمیل نەوت لە هەمان مانگدا بەرهەم هاتووە.