هەڤاڵ سدیق: لە ڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون لە دهۆک تاپۆ کراون
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی دهۆك ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به لێخۆشبوو‌ن و داشكانی باج و ڕسوومات له بواره جیاجیاكاندا به‌تایبه‌تی له بواری نیشته‌جێبوون و خانووبه‌ره، جووڵه‌ی خستووه‌ته بازاڕ و هاووڵاتییان به ده‌م كاره‌كانیانه‌وه ده‌چن.
هه‌ینی، 30ـی ئابی 2024، هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی دهۆك تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران سه‌باره‌ت به باج و كه‌مكردنه‌وه و داشكان، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ڕه‌وشی بازاڕ و كه‌رتی بازرگانی به‌تایبه‌تی خانووبه‌ره و وه‌به‌رهێنان له پاریزگای دهۆك و ناوچه‌كانی كردووه.
هه‌ڤاڵ سدیق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌موو پرۆژه به‌رنامه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌یه قه‌یرانی نیشته‌جێبوون له كه‌رتی خانووبه‌ره‌دا به‌تایبه‌تی له دهۆك كه‌م بكرێته‌وه و كۆتایی به‌م قه‌یرانه بهێنرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا چه‌ندانیان مۆڵه‌تیان داوه‌ته پرۆژه‌كانی نیشته‌جێكردن، كه ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵێكی زۆر ببنه خاوه‌نی شوێنی نیشته‌جێبوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی دهۆك گوتیشی، له ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه توانیوه هه‌زاران یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له دهۆك تاپۆ بكه‌ن كه پێشتر كێشه‌یان تێدا هه‌بووه.