راهێنەری كاتی هەڵبژاردەی ئینگلاند پەیامێك بۆ یاریزانەكانی دەنێرێت
لی كارلسی راهێنه‌ری كاتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند پێش ئه‌وه‌ی له نه‌یشن لیگ رووبه‌رووی ئێرله‌ندا و فینله‌ندا ببنه‌وه رایگه‌یاند به‌رده‌وامبوونی له راهێنه‌رایه‌تی ئینگلاند گرینگ نییه و ده‌یه‌وێت جێپه‌نجه‌ی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه دابنێت.
دوای دەستلەكاركێشانەوەی گاریس ساوسگەیت لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلاند، بەشێوەیەكی كاتی راهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی ئینگڵاند لی كارلسی تەمەن 50 ساڵ شوێنی گرتەوە.
لی كارلسی لە یەكەمین كۆنگرەی رۆژنامەوانی وەكو راهێنەری تیپی یەكەمی ئینگلاند رایگەیاند كاتی خۆی ساوزگێت لەكاتێكی زۆر جیاواز ئەركی راهێنەرایەتی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی وه‌رگرت و زۆر له ئێستا جیاوازتره.
لەمبارەیەوە لی كارلسی دەڵێت: هه‌ڵبژارده‌ی ئێستای ئینگلاند زۆر پێشكه‌وتووه و ده‌توانم بڵێم له حاڵێكی زۆر نایابدام و فشارێكی زۆرم له‌سه‌ر نییه، زۆر به‌جۆشم بۆ بینینی یاریزانه‌كان، به‌راستی ده‌مه‌وێت جێپه‌نجه‌ی خۆم له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه دانێم، به‌ڵام پشت به رابردووش ده‌به‌ستم چونكه تیپێكی زۆر نایابمان هه‌یه و گۆڕانكاری زۆری ناوێ، زۆر جار له بردنه‌وه‌ی ناسناو نزیكبووین، به‌ڵام به‌ختیان نه‌بوو.
راهێنەرە كاتییەكەی ئینگلاند گوتیشی: چه‌ند ده‌موچاوێكی نوێ دێنینه نێو هه‌ڵبژارده‌كه و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی ئینگلاند كارم كردووه من پێشتر له تیپی خوار 21 ساڵانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانم بینیوه، به‌یانی ئه‌مڕۆش قسه‌م له‌گه‌ڵیان كرد و پیرۆزبایی بانگهێشتكردنم لێ‌كردن، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانیش ئه‌و هه‌له‌یان پێده‌درێت كهشایهنیانه، زۆرینه‌ی كات هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند باش یاریی كردووه، به‌ڵام زۆر جاریش بێهیواكهربوون، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بگۆڕین، ئێمه خاوه‌ن باشترین یاریزانه‌كانی جیهانین و له باشترین خوله‌كان یاریزانمان هه‌یه، بۆیه پێشبینیكردنمان بۆ داهاتوو به‌رزه، ئه‌و راهێنه‌ره‌شی له داهاتوو دێت به‌باشی ئامانجه‌كان ده‌زانێت، به‌راستی ناڵێم نامه‌وێت ببمه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، به‌ڵام له كۆتایی لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بڕیاری كۆتایی ده‌دات، من دڵنیام باشترین كه‌س بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردن هه‌ڵده‌بژێرن، دوورخستنه‌وه‌ی راشفۆرد و مادیسۆن به‌هۆی ئه‌وه‌یه یاریزانی زیاتر له پێشیانه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ده‌زانم به‌باشی ئاماده‌ن، بێگومان له داهاتوو بانگهێشت ده‌كرێن.