کوردستان24 دەبێتە سەرچاوەی بەدواداچوون بۆ قایمقامییەتی کەرکووک

بوونی مشک لەناو سەتڵێکی ماست
بوونی مشک لەناو سەتڵێکی ماست

K24 – هەولێر:

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدۆیەک لە سۆشیاڵ مێدیای کوردستان24 کە هاووڵاتییەک سەتڵێک ماستی کڕیبوو و مشکی تێدا بوو، قایمقامییەتی کەرکووک دوای بینینی گرتەڤیدیۆکە هاتە سەر هێڵ.

هەینی 30ـی ئابی 2024 هاووڵاتییەک لە کەرکووک گرتەڤیدۆیەکی بۆ کوردستان24 ناردبوو کە سەتڵێک ماستی لە مارکێتێک کڕیووە و مشکی تێیدا بووە! دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆکە لە سۆشیال مێدیای کوردستان24، قایمقامییەتی کەرکووک هاتە سەر هێڵ و بڕیاری دا کەسی کەمتەرخەم لەو بابەتە سزا بدات.

هاوڕێ زەنگەنە، بەڕێوەبەری کارگێڕی قایمقامییەتی کەرکووک، داوای کردووە لە ڕێگەی کوردستان24ـەوە پەیوەندی بەو هاووڵاتییەوە بکرێت کە گرتەڤیدیۆکەی تۆمارکردووە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە.

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Kurdistan24 (@kurdistan24tv.official)