ئەندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ ئاشکرا کران
مه‌نسوور جیهانی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و مێدیایی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ تایبەت بۆ کوردستان24ی وردەکارییەکانی بەڕێوەچوونی چالاکییەکان و ئەندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فێستیڤاڵەکەی ئاشكراکرد، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە مۆسکۆ بە هاوکاریی مێدیایی کوردستان24 بەڕێوەبچێت.
چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ بڕیارە لە ڕۆژانی 18 بۆ 22ـی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوە بچێت، مه‌نسوور جیهانی بۆ کوردستان24 گوتی: ئەندامانی بەشە جۆراوجۆرەکانی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ ڕاگەیندراوە و بەشە جیاوازەکانی فێستیڤاڵەکە بۆ سەر بەشێکی پێشبڕکێ دابەشبوون، "بڵینده سینەماییه‌کان"، "بەڵگە فیلم"، "کورتە فیلم"، "شه‌ویی سینه‌مای کوردی"، "نمایشی باشترین فیلمه‌کانی ڕووسیا" و پێشانگەی کو‌لتووری و هونه‌ریی له ڕۆژانی 18 تا 22ی ئه‌یلوولی 2024 لە مۆسکۆی پایتەخت بەردەوام دەبێت.
جیهانی ڕاشیگەیاند، لە فێستیڤاڵەکەدا به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی 12 وڵات پەخش دەکرێن، لە نێویاندا بەرهەمی دەرهێنەر و سینەماکارانی فه‌ره‌نسا، عێراق، تورکیا، ئێران، سووریا، هۆڵه‌ندا، به‌لجیک، دانیمارک و هه‌رێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکەش هەن.
سەبارەت بە ئەندامانی لێژنەکانی هەڵسەنگاندنی فیلە بەشداری پێکراوەکان کێبڕکێی فێستیڤاڵەکە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندن و مێدیایی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە مۆسکۆ گوتی: ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده سینه‌ماییه‌کان"لە خاتوو "ئانجلینا نیکۆنۆڤا" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕووسیی، خاتوو "لیانکا گریۆ" ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ڕووسیی، پێهاتوون، کە "ماکسیم دۆبرۆمیسلۆڤ" به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه سینه‌ماییه‌کان و به‌ڵگه‌فیلمه‌کان و زنجیره دراماکانی ڕووسیا، سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌رانە.
هەروەها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "به‌ڵگه‌فیلمه بڵینده‌کان لە "توماس سیدریس" ڕۆژنامه‌نووس و توێژه‌ر و ده‌رهێنه‌ری یۆنانی، که زیاتر له 40 خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی بۆ کاری توێژینه‌وه‌ییه‌کانی خۆی له بواری به‌ڵگه‌فیلمدا به‌ده‌ستهێناوه لەگەڵ خاتوو "مزگێن ئه‌رسەلان" ڕۆژنامه‌نووس و دیکۆمێنتسازی کورد له به‌ریتانیا پێکهاتوون، کە "ئێڤان بۆلۆتنیکۆڤ" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس و به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕووسی سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌رانە.
لە به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه چیرۆکییه‌کان"دا، خاتوو "ئێلێنا گلیکمه‌ن" به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕووسی سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌رانە، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانیش لە هەر یەک لە "فێکری به‌ڕۆشی"به‌رهه‌مهێنه‌ر و مۆنتێر لەگەڵ ده‌رهێنه‌ر "نه‌وزاد شێخانی" ده‌رهێنه‌ری ئێز‌دی پێهاتوون.
لە بەشی پێشبڕکێی "به‌ڵگه فیلمه کورته‌کان، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران له خاتوو "ڕووگه‌ش کیریچی" ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ر له باکووری کوردستان لەگەڵ "شێرۆ هینده" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووس له ڕۆژئاوای کوردستان پێکهاتوون و "لوقمان سوخه‌نوه‌ر" مۆنتێر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌رانە.
مەنسوور جیهانی ڕاشیگەیاند، ئەو بەرهەمانەی لە چواره‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ بەشداریان پێدەکرێت، لە 38 به‌رهه‌م پێکهاتوون و بەسەر دوو به‌شی پێشبڕکێی دابەشکراون، له به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه بڵینده‌کان"، حەوت فیلمی سینه‌مایی و هەشت به‌ڵگه فیلمی بڵیند، هه‌روه‌ها له به‌شی پێشبڕکێی "کورته فیلمه‌کان" 14 کورته فیلمی چیرۆکی و نۆ به‌ڵگه فیلمی کورت هەن، کە بۆ به‌شداریی له به‌شی کۆتایی ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌ستنیشان کراون، کە کێبڕکێ لە سەر به‌ده‌ستهێنانی خەڵاتی کریستاڵی "هەتاوی زێڕین" دەکەن.
خەڵاتی "هەتاوی زێڕین" ستایلێکی کریستاڵە به هێمای هەتاوی زێڕین نەخشێندراوە و له پێنج به‌شدا پێکهاتووە، له‌وانه؛ باشترین فیلمی بڵیندی سینەمایی، باشترین بەڵگە فیلمی بڵیند، باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی، باشترین بەڵگە فیلمی کورت و هەروەها خەڵاتی "هاوبه‌شی له سینه‌مای کوردی"دا پێشکەشی براوه‌کان دەکرێت.
هەر لە بارەی فێستیڤاڵەکە، گولیزار گەردەنزەری، بەڕێوەبەری چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆسکۆ بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، 18 لەو فیلمانەی لە فێستیڤاڵەکە نمایش دەکرێن، لەلایەن دەرهێنەرانی باشووری کوردستان، 15 فیلم لەلایەن دەرهێنەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 9 فیلم لەلایەن دەرهێنەرانی باکووری کوردستان و فیلمێکیش لەلایەن دەرهێنەرێکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە بەرهەمهێندراون و بەشداری کێبڕکێیەکانی فێستیڤاڵەکە دەکەن".
گەردەنزەری پێیوایە هاووڵاتییان لە ڕووسیا، ئەورووپا و هەر چوار پارچەی کوردستان، بۆ تەماشەکردنی فیلمەکان بەشداریی چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لە مۆسکۆ دەکەن.
گەردەنزەری ڕاشیگەیاند، ئەمساڵ سەرنجی وردی خستووەتە سەر فیلمەکانی تایبەت بە ئێزدییەکان و ئایینی دێرینی میزۆپۆتامیا و ئەم چەمکە لە پۆستەری فێستیڤاڵەکە ڕەنگی داوەتەوە و ناوەڕاستی پۆستەرەکە، پەڕی تاوسە، کە هێمایەکی بەهێزە بۆ گەلی کورد، بەتایبەت لە چوارچێوەی ئایینی ئێزدی‌دا کە ئایینێکی دێرینی کوردە و ئەمەش تیشک دەخاتە سەر گرنگی پاراستن و پێشخستنی فەرهەنگی کورد لە ڕێگەی سینەماوە.