هانزی فلیك: پێویستیمان بە یاریزانێكی وەكو بۆسكێتس هەیە
له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا بارسێلۆنا میوانداری ڤایادۆلید ده‌كات كه له ساڵی 1997ـه‌وه میوانه‌كان نه‌یانتوانیوه له ماڵی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن.
ئەمڕۆ شەممە، كاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بە كاتی هەولێر، بارسێلۆنای پێشه‌نگی لالیگا له یاریگه‌ی لویس كۆمپانێس میوانداریی ریال ڤایادۆلید ده‌كات، بارسێلۆنا تاكه یانه‌یه سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای بردووه‌ته‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ پێشه‌نگه، ڤایادۆلیدیش ته‌نیا چوار خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی یازده‌م دێت.
له‌م یارییه هاوشێوه‌ی یارییه‌كانی رابردوو ئاراوخۆ و دی یۆنگ و گاڤی به‌هۆی پێكان یاریی ناكه‌ن له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه‌ش هانزی فلیك مانه‌وه‌ی ئیریك گارسیای له بارسێلۆنا راگه‌یاند.
هانزی فلیك: بارسێلۆنا یاریزانێكی وەكو بۆسكێتسی پێویستە
هانزی فلیك راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەی ئەمڕۆیان بەرامبەر ڤایادۆلید رایگەیاند ئیریك گارسیا ده‌مێنێته‌وه و بۆ شوێنگره‌وه‌ی یاریزانه پێكراوه‌كان پێویستمان پێیه‌تی، دەشڵێت: گارسیا له یاریزانێكی دڵی به‌رگری زیاتره، به‌هۆی ئارامیه‌كه‌یه‌وه ده‌توانێت سه‌ربكه‌وێت و له هێڵی ناوه‌ڕاستی به‌رگریش یاریی بكات، له‌م دۆخه‌ی بارسێلۆنا زۆر گرینگه یانه‌كه ئه‌و یاریزانانه بگوازێته‌وه كه ده‌توانن له شوێنێك زیاتر یاریی بكه‌ن وه‌ك رافینا.
فلیك گوتیشی: ئێستا بارسێلۆنا یاریزانێكی وه‌كو بۆسكێتسی پێویسته، به‌ڵام متمانه به گارسیا و كاسادۆ ده‌كه‌م و خوله‌كی یارییكردنی زیاتریان ده‌بێت، هیوادارم دی یۆنگ پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری نه‌بێت، به به‌رنامه‌یه‌كی دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی بۆ یارییكردن تێده‌په‌ڕێت، تا دوای یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چاودێری ده‌كه‌ین، فێرمین لۆپێز ده‌توانێت له هه‌ر سێ شوێنه‌كه‌ی هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی بكات، به‌ڵام دره‌نگ په‌یوه‌ندی به ئاماده‌كارییه‌كانه‌وه كرد و ده‌بێت به‌وه رازی ببێت كه سه‌ره‌كی نییه، وه‌رزه‌كه دوور و درێژه و ده‌بێت هه‌وڵ بۆ سه‌ره‌كیبوون بدات، 18 یاریزانم بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه راسته ژماره‌یه‌كی زۆر نییه، به‌ڵام پێی رازیم.
بارسێلۆنا دوای رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له یانه‌كه بۆ جاری یه‌كه‌م له سێ یاریی له‌سه‌ریه‌كی وه‌رزی نوێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، له دواین یاریی نێوانیان ڤایادۆلید به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له بارسێلۆنای برده‌وه به‌ڵام تیپه‌كه‌ی رۆناڵدۆ نازاریۆیی به‌رازیلی له ساڵی 1997 ه‌وه نه‌یتوانیوه له ماڵی بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.