گواردیۆلا پێشبینی دەكرد ئەو یاریزانە لە یانەكەی بڕوات
له گه‌ڕی سێیه‌می پرێمه‌رلیگ، تیپەكەی گواردیۆلا دەبێتە میوانی وێستهام یونایتد كه له ساڵی 2015ـه‌وه سیتیزن هیچ یارییه‌كی به‌رامبه‌ر وێستهام له پرێمه‌رلیگ نه‌دۆڕاندووه.
ئەمڕۆ شەممە، لە كاتژمێر 07:30ـی ئێوارە بە كاتی هەولێر، مانچێسته‌ر سیتی پاڵه‌وانی چوار وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ له گه‌ڕی سێیه‌می خوله‌كه ده‌چێته یاریگەی له‌نده‌ن ستادیۆم ده‌بێته میوانی وێستهام یونایتد.
مان سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه و ته‌نیا به جیاوازی گۆڵ له پێش برایتن و لیڤه‌رپوولە، لە بەرامبەردا وێستهام یوناتدیش سێ خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی نۆیه‌م دێت.
له‌م یارییه جارێكی دیكه فیل فۆدین یاریی ناكات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئیلكای گۆندوگان به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكات و شوێنه‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه.
گواردیۆلا: پێكهاتەكەمان كامڵ كرد.
پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی، پێش یارییەكەی ئەمرۆیان بەرامبەر وێستهام یونایتد رایگەیاند بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ ئەوان كۆتایی هاتووه، پێكهاته‌كه‌یان ته‌واوه و ته‌نیا پێشبینییان نه‌ده‌كرد جولیان ئالڤارێز له یانه‌كه بڕوات، دەشڵێت: پێشبینیم ده‌كرد ئالڤارێز ماوه‌یه‌كی زیاتر له یانه‌كه بمێنێته‌وه، به‌ڵام دیاربوو كه ده‌مێكه ده‌یه‌وێت له یانه‌كه بڕوات، ئێمه‌ش قبووڵمان كرد، فیل فۆدین و ئۆسكار بۆب ماوه‌یه‌ك دوورده‌كه‌ونه‌وه، به‌ڵام بۆ شوێنه‌كه‌ی ئالڤارێز، گوندوگان و سێلڤا و جه‌یمس ماكاتیش ده‌توانن له‌و شوێنه یاریی بكه‌ن.
گواردیۆلا گوتیشی: هه‌میشه ویستوومه ماوه‌یه‌كی زۆر كار له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان بكه‌م، هیچ كاتیش نه‌مویستووه یاریزانێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دابنێم، ئێمه 10 مانگ یاریی ده‌كه‌ین، بێگومان پێویستمان به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان ده‌بێت، هه‌مووان به گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندوگان دڵخۆشن، یاریزانێكی نایابه و ده‌زانم ده‌توانێت چی بكات، دڵخۆش ده‌بم ئه‌گه‌ر رۆدری باڵۆن دۆر بباته‌وه، ئه‌و وه‌رزی رابردوو هه‌موو شتێكی به‌ده‌ستهێنا بۆیه شایه‌نی ئه‌وه‌یه باڵۆن دۆر بباته‌وه، نامانه‌وێت هه‌وڵ بۆ یاریزانێك بده‌ین كه نایناسین، راسته شوێنه‌كه‌ی ئالڤارێز چۆڵ ده‌بێت، به‌ڵام پێمباشتره تا زستان چاوه‌ڕێ بكه‌ین.
له دواین 17 یاریی وێستهام یونایتد نه‌یتوانیوه له پرێمه‌رلیگ له مانچێسته‌ر سیتی بباته‌وه، دواینجار له ساڵی 2015 له ئیتیحاد سته‌دیۆم به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك سه‌ركه‌وت، مان سیتی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر وێستهام یونایتد 42 گۆڵی تۆمار كردووه ئه‌وه‌ش زۆرترین رێژه‌ی تۆماركردنی گۆڵه به‌راورد به هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی پرێمه‌رلیگ، وێستهام یونایتد له رووی به‌رگرییه‌وه له ماڵی خۆی باش نییه له دواین 10 یاریی گۆڵێك یان زیاتری لێكراوه و نه‌یتوانیوه كلینشیت بكات