ئانچیلۆتی باسی كێشەی نێوان ئێمباپێ و ڤینسیۆس دەكات

كاڕلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید
كاڕلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید

ریاڵ مەدرید دوای یەکسانبوونەکەی یاریی رابردووی بەرامبەر لاس پاڵماس، ئەمجارەیان لە گەڕی چوارەمی لالیگا و لە یاریگای خۆی، رووبەڕووی ریاڵ بێتیس دەبێتەوە، یانە شاهانەکە لە دوایین سێ یاریی بەرامبەر بێتیس، لە هەرسێ یارییەكە یەکسانبووە.
هەرچەندە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید، چاوەڕێی ئەوە بوون یانەکەیان، لە دوای هاتنی کیلیان ئێمباپێ باشتر و بەهێزتر بێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەو یاریزانە فەڕەنسیە، تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو ئاستە پێشکەش بکات، کە هاندەرانی یانەکەی چاوەڕێی لێدەکەن.
ریاڵ مەدرید لە کۆی سێ یاریی ئەم وەرزەی لالیگا، تەنها یەک یاریی بردووەتەوە و لە دوو یاریش یەکسانبووە، هەروەها لەو سێ یارییە کیلیان ئێمباپێ، هیچ گۆڵێکی نەکردووە، بۆیە ئەو یاریزانە بەو هیوایەیە، ئەمجارەیان بتوانێت ئەو گرێکوێرەیە بکاتەوە و بەرامبەر ریاڵ بێتیس، یەکەم گۆڵی لە لالیگا بکات.
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، لەبارەی هەماهەنگی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر جەختی لەوە كردەوە بە تێپەڕبوونی کات هەموو شتێک باش دەبێت و کیلیان لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان هەماهەنگ دەبێت.

ئانچێلۆتی: لە نێوان ئێمباپێ و ڤینسیۆس كێشەیەكی گەورە نییە
كاڕلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدرید كە پێشتر دوو نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ ریال مەدرید بردووەتەوە لە بەرسیڤێكی رۆژنامەنووساندا رایگەیاند هەماهەنگی نێوان کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جونیۆر کێشەیەکی ئەوتۆ نیە، دەشڵێت: بە تێپەڕبوونی کات نەک تەنها هەماهەنگی نێوان ئەو دوو یاریزانە، بەڵکو هەماهەنگی نێوان ئێمباپێ و سەرجەم یاریزانەکان باشتر دەبێت. ئێمە لە هێڵی پێشەوە هیچ کێشەیەکمان نییە، ساڵانی رابردووش تووشی ئەو گرفتانە بوینەتەوە، دڵنیام ئەمساڵ تووشی ئەو گرفتانە نابینەوە، لەبەر ئەوەی ئێمە خاوەنی باشترین هێرشبەرەکانی جیهانین. راستە جیاوازی خاڵەکانمان لەگەڵ بارسێلۆنا چوار خاڵە، بەڵام من زیاتر نیگەرانی ئاستی یاریزانەکانم، وەرزیکی دوور و درێژمان لەبەردەمە و دەتوانین باشتربین''.
ئانچیلۆتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا بە "پێگەنینەوە" رایگەیاند جێبەجێكردنی لێدانی پێناڵتی بڕیاری ئەو نییە و یاریزانەكان بڕیار دەدەن كامیان لێدانەكە جێبەجێ دەكات، دەشڵێت: ئێمباپێ و ڤینسیۆس هەردووكیان لێدانی پێناڵتی جێبەجێ دەكەن، ئەوان لە نێوان خۆیاندا یەكلایی دەكەنەوە كامیان لێدانەكە جێبەجێ دەكەن، متمانەی تەواویشم بە هەردووكیان هەیە بە باشترین شێوە خزمەت بە ریال مەدرید دەكەن، راستە ئێمباپێ گۆڵی نەكردووە، بەڵام سەرچاوەی مەترسییەكانی ریال مەدرید و دەتوانێت هاوشانی ڤینسیۆس رۆڵێكی گەورە بگێڕن.
ریاڵ مەدرید لە کاتێکدا لە گەڕی سێیەمی لالیگا رووبەڕووی ریاڵ بێتیس دەبێتەوە، لە کۆی پێنج یاریی رابردوو بەرامبەر ئەو یانەیە، تەنها یەک یاریی براوە بووە و لە چوار یارییش هەردوو یانە یەکسانبوینە، هەروەها مێرنگی لە سێ یاریی رابردووی بەرامبەر بێتیس، لە هەرسێ یاریی یەکسانبووە.

ئەندریك، ئێمباپێ و رۆدیگێر لە دوایین مەشق و راهێنانەكانی ریال مەدرید
ئەندریك، ئێمباپێ و رۆدیگێر لە دوایین مەشق و راهێنانەكانی ریال مەدرید