وەزیری نەوتی عێراق دەچێتە ئەمەریکا

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرای دەکات، 10 شوێنی وەبەرهێنانی گازیان دۆزیوەتەوە، دەشڵێت: دەچینە ئەمەریکا  بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانیان لە بواری گازدا وەبەرهێنان لە عێراقدا بکەن.

شەممە 31ـی ئابی 2024، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقڕایگەیاند: لە کۆتایی ئەمساڵدا پڕۆژەیەکی نوێی وەبەرهێنان بۆ گاز بە توانای 125 ملیۆن مەتر پێ سێجا دەست پێدەکات.

عەبدولغەنی ڕایگەیاند: " 10 ناوچەی کێلگەی گازی هەن کە کۆمپانیاکان پێشکەشیان نەکردووە بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکەن، دەڵێت:  وەزارەتی نەوتی عێراق دەرفەتی وەبەرهێنان لەبواری گازدا  بە کۆمپانیا تایبەتەکان دەدات، بۆیە  لە ڕۆژانی ئایندەدا سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن، دەڵێت: دەمانەوێت ئەو دەرفەتانەی بە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا ببەخشین.

وەزارەتی نەوت ئاشکرای کردووە، بیرێکی گازیان بەتوانای هەزار پێ سێجا دۆزیوەتەوە، سەرباری ئەوەی پرۆژەیەکی وەبەرهێنان لەبواری گازدا لە حەلفا بە توانای 300 مەتر سێجا کرایەوە، گوتی:  هیوادارین پڕۆژەی وەبەرهێنانی گاز لە کێڵگەی نەوتی فەیحا تا کۆتایی ئەمساڵ بە توانای 125 مەتر سێجا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Fly Erbil Advertisment