هەولێر.. پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ کران

K24 – هەولێر:

ئەمرۆ لە هەولێر 5 پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان جیبەجێ کران، بە گوژمەی نزیکەی 3 ملیار دینار، پرۆژەکانیش بۆ مەبەستی خزمه‌تکردنی زیاتری هاووڵاتییانە.

پرۆژەی دروستکردنی شەقام و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆری ئاوی خواردنەوەی گوندی شێخە شلە بە گوژمەی 533 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها شەقامە ناوخۆییەکانی گوندی بن بێرزە کۆنکرێت دەکرێت. هەر لە گوندەکە هەڵکەندنی بیر و دانانی 3 خەزانی ئاوو و دابەشکردنی تۆری ئاوی خواردنەوەی بە گوژمەی 926 میلۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر پرۆژەکان بەسەر دەکاتەوە و لە نزیکەوە گوێی لە داواکاری هاووڵاتییان دەگرێت، هەر شوێنێک پێویستی بە خزمەتگوزاری بێت گوند بێت یاخوود ناو شار دوای بەدواداچوون بۆی جێبەجێ دەکرێت، لە داهاتووشدا چەندین پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری  گرنگ بۆ هاووڵاتییان دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە کوردستان24ـی گوت: لە سەرەتای ساڵەوە دەستمان بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژە کردووە لە هەموو سێکەتەرکان، هاوکات ئێستە کۆمەڵێک پرۆژەی دیکە لە گەڕەکەکانی هەولێر لە قۆناغی جێبەجێکردن دان، لە داهاتووش پرۆژەی زیاتر لە شارەکە جێبەجێ دەکرێت.