ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلی 12 ڕاگەیاندرا
K24 – هەولێر:
وەزارەتی پەروەردە، قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: قوتابییان دەتوانن ئێستە ئەنجامەکانی خوولی دووەمیان وەربگرنەوە، هەروەها لاپەڕەی سۆمای خۆیان ببینن.
ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی ئەیلوولی 2024 وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوە گەشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی خوولی دووەمی بە هەموو بەشەکانییەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بڵاو کردەوە.
قوتابییانی بەشداربوو لە تاقیکردنەوەی گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە لە رێگەى ئەم لینکەوە دەتوانن ئەنجامى تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە.
هەروەها قوتابییان لە دوای کاتژمێر 10:30ـی ئەم شەو دەتوانن لاپەڕەی سۆماکانیان ببینن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە.