نەبەز نەوزاد: بەدیجیتاڵکردنی کەرتی بانکی گەورەترین دەستکەوتی کابینەی نۆیەمە

K24 - هەولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ژماری من و كه‌رتی بانكی و به‌دیجیتاڵكردنی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وتی كابینه‌ی نۆیه‌من؛ ده‌شڵێت، كه‌رتی بانكی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا، گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه.
سێشه‌ممه، 3ـی ئه‌یلوولی 2024، نه‌به‌ز نه‌وزاد، مامۆستای زانكۆ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، گه‌شه‌ی كه‌رتی بانكی له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی 10 مانگی ڕابردوودا، گه‌شه‌یه‌كی زۆری كردووه، به‌تایبه‌تی كه له هه‌رێمی كوردستاندا شتێك نه‌بووه به ناوی كه‌رتی بانكی.
نه‌به‌ز نه‌وزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاتانی پێشكه‌وتوو ئه‌زموونێكی زۆریان له‌م بواره هه‌یه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان سه‌رباری نه‌بوونی ئه‌زموونه‌وه، توانیویه‌تی پێشكه‌وتن به ده‌ست بهێنێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌ت و هه‌ژماری من سه‌باره‌ت به كه‌رتی بانكی زۆر جیددین و هه‌نگاوی زۆر خێرا بۆ گه‌شه‌ی ئه‌م كه‌رته‌یان گرتووه‌ته به‌ر.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێنجەمین پێشانگە و کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیی هەولێر (هایتێکس2024)ـی کردەوە و لەمیانەی پێشکەشکردنی گوتارێکدا ڕایگەیاند، بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکانی حکوومەت و بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەپێناو بەرزکردنەوە و خێراترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و ڕێگریی لە بیرۆکراسی و هەدەردانی سامانی گشتی، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئێمە بووە".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە "یەکێک لە فەرمانگە هەرە چالاکەکان" ناوبرد و گوتی: کار بۆ دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێز و پێشكەوتووی دیجتیاڵی دەکات.
وەکو ئەوەی سەرۆکی حکوومەت باسی کرد "لە ماوەی ڕابردوودا ستراتیجیی وەچەرخانی دیجیتاڵیمان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە بە ئامانجی هێنانە کایەی حکوومەتێکی سەردەمییانەی دیجیتاڵی کە پرۆسەی گەشەندنی ئابووریمان، فراوانتر و خێراتر بکات، بە جۆرێک هاووڵاتییان ببنە سەنتەری گرنگیپێدان لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیاوە.