ئەحمەد ڕێکانی: وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان لە ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە ئاسایش‌دا وەبەرهێنان دەکەن
سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان دەڵێت: وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ده‌ستیان له ئاوه‌دانی نیشتمانه‌كه‌یان هه‌یه و وه‌كوو نموونه‌ی به‌رزی وڵاتانی پێشكه‌وتوو، شانیان داوه‌ته به‌ر خزمه‌ت و شانبه‌شانی حكوومه‌ت خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، ئه‌حمه‌د ڕێكانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌كانی ڕابردوودا هاوكار و پشتیوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوون، بۆیه حكوومه‌ت له به‌رانبه‌ردا ڕێزیان لێ ده‌نێت و ئه‌وانیش به‌و ڕێزلێنانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزان زۆر دڵخۆشن.
ئه‌حمه‌د ڕێكانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕێزلێنان له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی جیددیه‌تی حكوومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌رده‌خات له ڕێزگرتن له پرۆژه و هاوكاری و ده‌ستگیرۆییه‌كانی حكوومه‌ت له قۆناغه سه‌خته‌كاندا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له ژینگه‌یه‌كی ئارام و پڕ له ئاسایش‌دا كار ده‌كه‌ن، بۆیه توانیویانه هه‌زاران پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، بە ئامادەبوونی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر له هه‌ولێر بەڕێوە چوو.
هه‌ر یه‌كێك له‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه كه ژماره‌یان 69 كه‌س و ده‌زگه‌یه، پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارییان له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كردووه.
پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان زیاتر كه‌رته‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و ئاسایش و دروستكردنی مزگه‌وتی له خۆ گرتووه.
ئه‌م پرۆژانه خزمه‌تێكی زیاتر به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی ده‌كه‌ن و هاووڵاتییان له ناوچه جیاجیاكاندا سوودی لێ ده‌بینن و به‌شێك له پێداویستییه‌كانیان له‌م بوارانه‌دا بۆ دابین ده‌كات.
چوارشه‌ممه، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، محه‌ممه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگ و كارایان له ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنی كه‌رته جیاوازه‌كان هه‌یه، له به‌رانبه‌ریشدا كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانییه‌كی پتری كردوون و زیاتر هانیان ده‌دات بۆ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كانیان.
محه‌ممه‌د شوكری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ڕۆشنایی ستراتیجیه‌تیی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شدارییان له چه‌ندان پرۆژه‌ی گرنگی ئابووری و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و په‌روه‌رده‌یی و بواره‌كانی دیكه كردووه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له ژێر ڕاسپارده‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، هه‌موو ئاسانكاریی و پشتگیرییه‌كی پێویست پێشكه‌ش به وه‌به‌رهێنه‌ران كراوه، بۆ نموونه به فه‌رمانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هیچ باجێك له وه‌به‌رهێنه‌ران وه‌رناگیرێت.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به‌شدارییان له كاته خۆش و ناخۆشه‌كان كردووه و هاوكار و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوونه و شیاوی ئه‌وه‌ن پاداشت و خه‌ڵات بكرێن.
محه‌ممه‌د شوكری ڕوونیشی كرده‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ران له شه‌ڕی دژ به داعش و دواتر له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و له كاتی لافاو و ڕووداوه سروشتییه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تیان كردووه.