وەزیری پەروەردە بۆ کوردستان24: ئەمساڵیش ڕۆژانی شەممە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمساڵیش، ڕۆژانی شەممە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.
پێنجشەممە5ـی ئەیلوولی 2024، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەمساڵیش، ڕۆژانی ڕۆژانی شەممە لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 05-09-2024، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆ بووەوە؛ یەکێکیان، دیاریکردنی ساڵنامەی ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بوو.
سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری دا، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 25ی 9ی 2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2024 - 2025) بێت.