ئارجێنتینا بووەتە بەڵا بۆ هەڵبژاردەکانی جیهان

یاریزانانی ئارجێنتینا لە كاتی بردنەوەی ناسناوی كۆپا ئەمریكای 2024
یاریزانانی ئارجێنتینا لە كاتی بردنەوەی ناسناوی كۆپا ئەمریكای 2024

ئارجێنتینا سەرکەوتنێکی دیکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەدەستهێنا و بەبێ ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی بە سێ گۆڵی خاوێن لە هەڵبژاردەی چیلی بردەوە.

ئارجێنتینا لەژێر سەرکردایەتی لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری زیاتر لە 5 ساڵە جڵەوی گرتووەتە دەست و بووەتە بەڵا بۆ هەڵبژاردەکانی جیهان، ژمارە و ئامارەکانیش بەڵگەن لەسەر سەردەمی زێڕینی ئارجێنتینا.

ئامارەکانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە ساڵی 2019 تا ئێستا بەمشێوەیە:

64 یاری
4 نازناو
تەنیا 2 دۆڕان

ئارجێنتینا لەژێر سەرکردایەتی لیۆنێل سکالۆنی:

ساڵی 2020 = بەبێ دۆڕان
ساڵی 2021 = بەبێ دۆڕان
ساڵی 2022= تەنیا دۆڕانێک بەرامبەر سعوودیە لە مۆندیال
ساڵی 2023= تەنیا دۆڕانێک بەرامبەر ئۆرۆگوای
ساڵی 2024 = تا ئێستا هیچ دۆڕانێکی نییە

ئارجێنتینا نزیکترینە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 و ئێستا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیال بە کۆکردنەوەی 18 خاڵ لە پێشەنگ دەبینرێت و بە جیاوازی 5 خاڵ لە پێش ئۆرۆگوای دووەمە.