ریاڵ مەدرید کریستیانۆ لەبیر ناکات

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێسی ریاڵ مەدرید
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێسی ریاڵ مەدرید

ساڵانێک بەسەر رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید تێپەڕیوە، بەڵام یانەکە و هاندەرانیشی ئەم یاریزانەیان لەبیر نەکردووە و ئێستاش شانازی بە دەسکەوتەکانی دەکەن.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە ئێستا کریستیانۆ زیاتر لێدەگیرێت لەوکاتەی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاریی دەکرد، لەبەر ئەمەشە هەر کاتێک کارلێک لەنێوان کریستیانۆ و یانەکەی پێشووی رووبدات بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە.

سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوە کردووە کریستیانۆ ئێوارەی پێنجشەممە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 900 گۆڵ، دەرکەوت ریاڵ مەدرید لەم یاریزانە بێ ئاگا نییە و هەر زوو پیرۆزبایی لەم یاریزانە کرد.

پەیامەکەی ریاڵ مەدرید بۆ کریستیانۆ:
"دەسکەوتێکی دیکەی مێژوویی، 900 گۆڵ لە کاروانی یاریکردنی بۆ یەکێک لە گەورەترین ئەفسانەکانی ریاڵ مەدرید و تۆپی پێی جیهان، پیرۆزە کریستیانۆی ئازیز، ریاڵ مەدرید و هاندەرانی هەمیشە شانازیت پێوە دەکەن".

 

 

 
 
 
 
 
View this post on Instagram
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

A post shared by Real Madrid C.F. (@realmadrid)

هاندەرانی ریاڵ مەدرید کاردانەوەی خێرایان لەسەر ئەم پەیامەی ریاڵ مەدرید هەبوو، داوا لە یانەکەیان دەکەن پەیامی زیاتری لەمشێوەیە هەبێت و بەتایبەت خەڵاتێکی تایبەتی رێزلێنانی پێشکەش بکەن و پیشوازی لێبکەن ئەو کاتەی کریستیانۆ واز لە یاریکردن دەهێنێت.

Fly Erbil Advertisment