داریۆ نامۆ بەرەو خولی پلەیەکی نەمسا

داریۆ نامۆ
داریۆ نامۆ

 

داریۆ نامۆ یاریزانی لاوی کورد گرێبەستی لەگەڵ یانەی سانت پۆڵتنی خولی پلەیەکی نەمسا واژۆ کرد، بەپێی پێگەی ترانسفێر مارکێت بەهای گرێبەستەکەی داریۆ دەگاتە 200 هەزار یۆرۆ.

داریۆ تەمەنی 19 ساڵانە و جگە لە یاریکردن لە خولی نایابی فینلەندا، یاریی بۆ هەڵبژاردەی خوار 18 ساڵانی فینلەندا کردووە و بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆی لاوان، بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی هەڵبژاردەی فینلەندا کراوە، لە ساڵی رابردووش داریۆ نامۆ بەباشترین یاریزانی لاو لە فینلەندا دیاریی کرا.

داریۆ رزگار نامۆ لە ساڵی 2005 لە وڵاتی فینلەندا لەدایکبووە، دایکی خەڵکی فینلەندایە و باوکیشی خەڵکی قەڵادزێیە.

داریۆ کە لە هێڵی بەرگری یاریی دەکات لەمێژوویدا 77 یاریی فەرمی ئەنجامداوە، سێ گۆڵی کردووە و 6 ئەسیستی تۆمار کردووە.

داریۆ نامۆ ساڵی 2023 لەگەڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی فینلەندا
داریۆ نامۆ ساڵی 2023 لەگەڵ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی فینلەندا

 

Fly Erbil Advertisment