جود بێڵینگهام هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید دڵخۆش دەکات

جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید
جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری یانەی ریاڵ مەدرید

جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەوڵ دەدات بە زووترین کات لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە یارییەکانی یانەکەی، ئەم یاریزانە بەهۆی ئەو پێکانەی لە مەشقەکاندا تووشی بوو، لە یاریگەکان دابڕاوە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپنای بڵاوی کردەوە "بێڵینگهام زووتر لەوەی پێشبینی دەکرا لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەم یاریزانە لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوڕێکانی دەست بە ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکان بکاتەوە، ئەگەر هەست بە باشبوون بکات لەوانەیە لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیاڵ سۆسیداد ئامادە بێت".

ڕیاڵ مەدرید دوای هەفتەی فیفا ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی ڕیاڵ سۆسیداد دەبێتەوە و لەپێناو پارێزگاریکردن لە نازناوەکە پێویستی بە سەرکەوتنە لەم یارییەدا بۆ ئەوەی لە ڕکابەرەکەی دوور نەکەوێتەوە کە بارسێلۆنایە و بە جیاوازی 4 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی گرتووە.

گەڕانەوەی بێڵینگهام لەم کاتە گرنگییەکی زۆر گەورەی دەبێت دوای ئەوەی هەریەکە لە میلیتاو و چوامینی و کاماڤینگا تووشی پێکان بوون.