نێیمار ریكۆرده‌كه‌ی زیكۆی یه‌كسان كرده‌وه
نێیمار ریكۆرده‌كه‌ی زیكۆی یه‌كسان كرده‌وه

دوای ئه‌وه‌ی نێیمار به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی له دژی هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا شكاند و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل تۆمار كرد، به تۆمار كردنی ئه‌م گۆڵه‌ی كۆی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ریزبه‌ندی چواره‌می گۆڵكارانی مێژووی به‌رازیل له‌گه‌ڵ زیكۆی هاونیشتیمانی یه‌كسان كرده‌وه.
ریزبه‌ندی گۆڵكارانی مێژووی به‌رازیل:
1ـ پێلێ 77 گۆڵ
2ـ رۆناڵدۆ 62 گۆڵ
3ـ رۆماریۆ 55 گۆڵ
4ـ زیكۆ ـ نێیمار 48 گۆڵ
5ـ بیبیتۆ 39 گۆڵ
6ـ ریڤاڵدۆ 35 گۆڵ
7ـ رۆناڵدینهۆ ـ جارژینهۆ 33 گۆڵ
8ـ ئه‌دمایێر ـ تۆستاهۆ 32 گۆڵ
بڕیاره رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو نێیمار بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا و بەشداریی راهێنانەکانی رۆژی هەینی یانەی بارسێلۆنا بكات.