سەروەر هاواری: سبەی شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ  شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری لقەکانی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگاکان و سبەی دەست دەکرێت بە دابەش کردنی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی ئەیلوولی 2024 سەروەر هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مزگێنییەک ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری لقەکانی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بەوە دا، شایستەی دارایی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ئەمە وەجبەی شەشەمە خراوەتە سەر هەژماری لقەکانی بازرگانی دانەوێڵەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، کە بەم شێوەیە؛ بۆ هەولێر زیاتر لە 47 ملیار دینارە، دهۆک زیاتر لە 35 ملیار دینارە و بۆ دهۆک زیاتر لە 67 ملیار دینارە.

چوارشه‌ممه‌، 4ـی ئه‌یلوولی 2024، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و هاوکات سەرۆکی لیژنەی ماددەی 140 ڕایگەیاند: محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی پێوە کردووه‌ و پێی ڕایگەیاندووە ئەم مانگە 200 ملیار دینار شایستەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، عێراق کێشەی سیوولەی هەیە ئه‌گەرنا ئەم مانگە شایستەی جووتیاران بە تەواوەتی خەرج دەکرا.

Fly Erbil Advertisment