رۆبێرتۆ: یارییکردن لەژێر سەرکردایەتی فابریگاس شانازییە

سێرجی رۆبێرتۆ
سێرجی رۆبێرتۆ

سێرجی رۆبێرتۆ ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای یانەی کۆمۆ دڵخۆشە کە پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکە کردووە و لەژێر سەرکردایەتی سیسک فابریگاسی هاونیشتمانی یاریی دەکات.

سێرجی رۆبێرتۆ ئاشکرای دەکات فابریگاسی راهێنەری کۆمۆ رۆڵێکی گەورەی هەبوو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە بکات، کە سەردەمانێک هەردووکیان بەیەکەوە لە بارسێلۆنا یارییان کردووە.

سێرجی رۆبێرتۆ دەڵێت: "شانازییەکی گەورەیە کە فابریگاس راهێنەرم بێت".

یاریزانە ئیسپانییەکە دەشڵێت: "فابریگاس یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی جیهان، ئێستاش ناتوانم چاوەڕێ بکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ سیسک دەست بە رکابەرییەکی نوێ بکەم و دڵنیام بەیەکەوە دەتوانین هاوکاری یانەی کۆمۆ بکەین".

لە درێژەی قسەکانیدا رۆبێرتۆ دەڵێت: "لە ئیسپانیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەگشتی لە ئەوروپا ئۆفەریان پێشکەش کردم، بەڵام کاتێک فابریگاس قسەی لەگەڵ کردم تێگەیشتم لە هیوا و ئامانجەکانی یانەی کۆمۆ و بە ئۆفەرەکەی ئەم یانەیە رازی بووم".

دەشڵێت: ئامانجمە لە خولی ئیتاڵیا بمێنمەوە و ئێستا کۆمۆ بۆ من یەکێکە لە جوانترین شوێنەکانی جیهان".

Fly Erbil Advertisment