ئالێکس مۆرگان ماڵئاوایی لە یاریگەکانی تۆپی پێ کرد
ئالێکس مۆرگان خانمە یاریزانی ئەمریکی لە تەمەنی 35 ساڵیدا وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاند دوای ئەوەی ئاشکرای کرد سکپڕە و منداڵی دووەم دەهێنێتە ژیان.
مۆرگان لە یاریی ماڵئاوایی کە لەنێوان یانەی سان دیێگۆ وایف و نۆرز کارۆلینا بەڕێوەچوو بۆ ماوەی تەنیا 13 خولەک یاریی کرد، ئەم یاریزانەی لە دژی بیرکردنەوەی گشتی و بەشومزانیی ژمارە 13، تەنیا ئەو ژمارەی دەپۆشی و سەلماندی ژمارەکە شوم نییە و دەکرێت بەخت هێنیش بێت، هەر لەبەر ئەوەش تەنیا 13 خولەک یاریی کرد.
مۆرگان قسەی بۆ هاندەران کرد و دەڵێت: "لە کاروانی یاریکردنم بەزۆر کاتی خۆش تێپەڕیم، بەڵام ئەم ساتەی کۆتایی بە نرخترینە لەلای من و تا هەتایە پارێزگاری لەم ساتە دەکەم، لە ناخی دڵمەوە سوپاسی هەمووتان دەکەم".
"I will cherish this moment forever. Thank you from the bottom of my heart."
— National Women’s Soccer League (@NWSL) September 9, 2024
Alex Morgan says goodbye in San Diego. pic.twitter.com/bPMFAGPBLh
مۆرگان بە یەکێک لە بەناووبانگترین یاریزانەکانی جیهان دادەنرێت و بەشێکیش بوو لە نەوەی زێڕینی هەڵبژاردەی ئەمریکا و مێژوویەکی گەورەی لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیە تۆمار کرد.
لە مۆندیالەکانی 2015 و 2019 درەوشایەوە و سەرکردایەتی هەڵبژاردەکەی کرد لە بردنەوەی هەردوو نازناوەکە، لە دەرەوەی یاریگەش وەکو چالاکوانێک ناسراوبوو هەموو کاتێک پشتگیری یەکسانی ژن و پیاوی دەکرد لە وەرزشدا.
مۆرگان لە ماوەی 14 ساڵ یاریکردنی توانی 123 گۆڵ بکات و بە پێنجەم گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی ئەمریکا دادەنرێت و خاوەنی 53 ئەسیستە.
مۆرگان دوایین یاریی بە درێسی ئەمریکا لە 4ی حوزەیران بەرامبەر کۆریای باشوور کرد، دوایین گۆڵیشی لە مانگی شوباتی رابردوو بەرامبەر ئارجێنتینا بوو لە جامی زێڕینی ژنان.
خانمە ئەمریکییەکە سەرسامی یاریکردنی لیۆنێل مێسییە و لە لێدوانێکی پێشوویدا دەڵێت: "مێسی زۆر باشترە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ، مێسی بەراورد بە سەرجەم یاریزانەکانی دیکە لە ئاستێکی بەرزترە و باشترینی جیهانە".
ALEX MORGAN WALKS OFF THE PITCH FOR THE LAST TIME ❤️ pic.twitter.com/XRsTSyjifP
— ESPN (@espn) September 9, 2024
