جێگری سەرۆکی پەرلەمان ماف و زەوی جووتیارانی کەرکووک دەگەڕێنێتەوە
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، هەوڵی بەردەوام دەدات بۆ گەڕاندنەوەی ماف و زەوی جووتیارانی کەرکووک.
دووشەممە 9ـی ئەیلوولی 2024، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدولڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی له شاندێكی جووتیارانی كه‌ركووك کرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان کردەوە بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه ڕەسەنە‌كانیان و هه‌نگاوەكان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه.
له‌دیداره‌كه‌دا كە سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاره‌کان ئاماده‌یبوون، بارودۆخی جووتیاران و ڕێگه‌چاره‌كانی كێشه و ده‌ستدرێژییه‌كان بۆ سه‌ریان تاوتوێكران.
جێگری سەرۆکی پەرلەمان جه‌ختیكردووە له هه‌وڵه‌كان و كاركردن له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماف و زه‌وییه‌كان بۆ خاوه‌نه ڕەسەنە‌كانیان له ناوچه جێناكۆكه‌كان، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه به یاسا‌و یاسا به‌ركاره‌كان دەکەن.
گوتیشی: هاوكاریی له نێوان لیژنه‌ی په‌رله‌مانی و لیژنه‌ی حكوومی مادده‌ی (140)ـی ده‌ستوور هه‌یه، بۆ تواناداركردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی سه‌رده‌می ڕژێمی له‌ناوچوو بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری.