بۆ یەکەمجار نهێنییەکی مێسی و ریاڵ مەدرید ئاشکرا دەکرێت
هۆراسیۆ جاجیۆلی یەکەمین بەڕێوەبەری کارەکانی مێسی نهێنییەک لەبارەی ریاڵ مەدرید و لیۆنێل مێسی ئاشکرا دەکات.
هۆراسیۆ ئاشکرای دەکات: "ئەو کاتەی مێسی تەمەنی 16 یان 17 ساڵان بوو، یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئارسێناڵ بەدوای ئەوە بوون گرێبەست لەگەڵ میسی بکەن، بەڵام لیۆنێل مێسی رەتیکردەوە و هەرگیز نەیدەویست لە بارسێلۆنا بڕوات"
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوە کردووە هۆراسیۆ بەشێک بووە لە کۆبوونەوە بەناوبانگەکەی بارسێلۆنا بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ مێسی لە ساڵی 2000.
هۆراسیۆ لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی (کوووڕە) ئاشکرای دەکات : ئەوکاتەی مێسی منداڵ بوو ریاڵ مەدرید زۆر هەوڵی بۆ دەدا، تەنانەت ئارسێناڵیش هەمان ئامانجی هەبوو، بەڵام مێسی بەتەواوەتی متمانەی هەبوو بە درێسی بارسێلۆنا مێژوو تۆمار دەکات و ئەم کارەشی ئەنجام دا".
لە کۆتاییدا ریاڵ مەدرید بووە یەکێک لە رکابەرە دڵخوازەکانی و مێسی لە 45 یاریی توانی 26 گۆڵ لە شاهانەکان بکات لەگەڵ تۆمارکردنی 14 ئەسیست.