ئێمباپێ کەیسەکەی بەرامبەر پاریس سانجێرمان دۆڕاند

کلیان ئێمباپێ یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، دوای ئەوەی سکاڵای لە دژی یانەکەی واتە پاریس سانجێرمان تۆمار کرد، بە بیانۆی ئەوەی نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆ لە شایستە داراییەکانی وەرنەگرتووە، دواجار لەو کەیسە یانە فەڕەنسیەکە براوە بوو.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی یاریزانەکەی پێشووی پاریس سانجێرمان، واتە کیلیان ئێمباپێ لە دژی یانەکەی پێشووی سکاڵای تۆمار کرد، بە بیانۆی ئەوەی نزیکەی 55 ملیۆن یۆرۆ لە شایستە داراییەکانی پێنەدراوە، لیژنەی یاسایی لە خولی فەڕەنسا لەگەڵ هەردوولا کۆبووەوە، دواجار لیژنەکە بڕیاری لە بەرژەوەندی یانەی پاریس سانجێرمان دەرکرد.
سەرچاوەکە بڵاویکردەوە بەرپرسانی یانەی پاریس سانجێرمان گووتویانە، ئێمباپێ پێش ئەوەی ریزەکانی یانەکەیان جێبهێڵێت، بەڵێنی ئەوەی دابوو ئەگەر بێ بەرامبەر یانەکەی جێبهێڵێت، ئەو کاتە داوای شایستە داراییەکانی کۆتا وەرزی ناکات، بۆیە یانەکە براوەی کەیسەکە بوو.
کیلیان ئێمباپێ ئەوە هاوینە دوای چەندین ساڵ یاریکردن لە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان، دواجار توانی بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.