ئەمساڵ بۆ یاریزانێکی ئەیسی میلان کۆتایی هات

یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ لە تواناکانی ئیسماعیل بن ناسر، یاریزانی جەزائیری یانەکەی بێ بەش دەبێت و ئەو یاریزانە تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو، بەشداری هیچ یارییەکەی یانەکەی ناکاتەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، پێکانی ئیسماعیل بن ناسر یاریزانی جەزائیری یانەکەیان لە کەمپی ئامادەکاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی پشت راستکردەوە، بەڵام وادەی تەواوەتی دوورکەوتنەوەی ئەو یاریزانە لە بەیاننامەکەدا باس نەکراوە.
دوای بڵاوبونەوەی بەیاننامەکەی رۆسێنەری، جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بەدواداچوونی بۆ پێکانی یاریزانەکە کرد، دواجار زانیاری دەستکەوت یاریزانەکەی ئەیسی میلان بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماسولکەکانی قاچی راستی تووشی بووە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی یانەکەی بکات.
ئەم پێکانەی ئیسماعیل بن ناسری جەزائیری لە کاتێکدایە، پێشتر چەند یاریزانێکی دیکەی ئەو یانەیە بەهۆی پێکان چەند یارییەکە دابڕاون، لەوانەش ئالڤارۆ مۆراتا و ئالێساندرۆ فلۆرێنزی و مارکۆ ئێسپۆرتیلۆ و هەروەها کریستیان پۆلیسیچ.
ئەیسی میلان ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی پاولۆ فۆنسکای راهێنەری نوێی یانەکەی، لە کۆی سێ یاریزانی هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و خاوەنی دوو بەرامبەر و یەکسانبونێکن، هەروەها رۆسێنەری لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولە نێوخۆییەکان، لە یەکەم یاریی و لە گەڕی چوارەمی خولی ئیتاڵیا رووبەڕووی ڤێنێزیا دەبێتەوە.
